کوردستانی

وەزارەتێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گواستنەوەی فەرمانبەری راگرت

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گواستنەوەی فەرمانبەری راگرت
مەودا میدیا-

وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە نووسراوێکدا ئاشکرایکرد گواستنەوەی فەرمانبەران راگیراوە و هەر نووسراوێكی لەو شێوەیان بۆ بەرز بكرێتەوە، بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان بەرپرس دەبن.

بەپێی نوسراوێكی وەزارەتەکە كە كوێستان محەمەد، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی حكومەتی هەرێمی كوردستانی واژۆی کردووە تیادا هاتووە "هیچ نووسراوێك بە مەبەستی گواستنەوە و دانانی كاتی (تەنسیبكردن) راژەی فەرمانبەران بۆ دەرەوەی وەزارەتمان و درێژكردنەوەی خزمەت، بۆ دیوانی وەزارەتمان بەرز مەكەنەوە".

هەر لە نووسراوەکەی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی حكومەتی هەرێمی كوردستان  ئاماژە بەوەشدراوە "هەر نووسراوێكی لەو شێوەیان بۆ بەرز بكرێتەوە، بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان بەرپرس دەبن".

س.س 
Qaiwan
Qaiwan