کوردستانی
ئەمەریکا هاوکاری هەرێمی کوردستان دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ دو تاینتواج، بەرپرسی بەشی سیاسی و ئابووریی کۆنسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر بە مەبەستی راگەیاندنی هاوکاری و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ بەشداریکردن لە پرۆژەکانی کارەبای هەرێمی کوردستان سەردانی وەزارەتی کارەبای کرد.
ئەمڕۆ دو تاینتواج، بەرپرسی بەشی سیاسی و ئابووریی کۆنسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر بە مەبەستی راگەیاندنی هاوکاری و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ بەشداریکردن لە پرۆژەکانی کارەبای هەرێمی کوردستان سەردانی وەزارەتی کارەبای کرد.
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستا، ئەمڕۆ یەکشەممە 19ی ئەیلولی 2021، کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبای هەرێم پرۆژە و پلانەکانی وەزارەتی بۆ پەرەپێدانی کەرتی کارەبا خستەڕوو و ئاماژەی بە بەرزکردنەوە بەرهەمهێنانی گازی سروشتی تا ساڵی 2023 کرد کە دەتوانرێت بە بۆری بۆ وێستگەی کواشی بگوزرێتەوە و رۆڵی لە زیادکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا دەبێت.
هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، نوێنەری ئەمریکا بەڵێنی دا کە گەورە کۆمپانیاکانی ئەمریکا بە تەکنۆلۆژیا و توانای بەرزەوە دێنە هەرێمی کوردستان و بەشداری لە پرۆژەکانی کارەبا دەکەن و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ بەشداریکردن لەم پرۆژانەی خوارەوەی وەزارەتی کارەبا دەربڕی:
- راکێشانی بۆری گازی سروشتی لە کۆمپانیای داناگاز بۆ وێستگەی 1000 مێگاواتی کواشێ.
- جێبەجێکردنی چەندین پرۆژەی هێڵی400KV و وێستگەی 400KV کارەبا.
- بەرهەمهێنانی کارەبا لە رێگەی سوودوەرگرتن لە گازی بە فیڕۆچووی کێڵگە نەوتییەکان.
- بەشداریکردن لە هۆشیاریی گرنگی پێدانی نرخی کارەبا لە لایەن هاوبەشانی کارەباوە.
ئاماژە بەوەشکراوە "نوێنەری ئەمریکا خۆشحاڵی خۆیشی بۆ تەواو کردنی هێڵی 400 کەی ڤی نێوان تورکیا – هەرێم – عیراق دەربڕی و سوپاسی وەزارەتی کارەباشی کرد کە کارەبای پێویستی بە کەمپی ئاوارە و پەنابەرانی دابین کردووە".
س.س
س.س
بیروڕا



