کوردستانی

وەزیری خوێندنی باڵا گرفتەکانی بەردەم وەرگرتنی قوتابیان لە زانکۆ دەخاتەڕوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری خوێندنی باڵا گرفتەکانی بەردەم وەرگرتنی قوتابیان لە زانکۆ دەخاتەڕوو
مەودا میدیا-

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت داڕشتنەوەی یاسا بۆ ئەو و وەزارەتی خوێندنی باڵا نییە، بەڵکو بۆ کۆمەڵگەی ئێمەیە، ئاماژەی بەوەشکرد گرفتی گەورەمان سیستمی وەرگرتنی قوتابیانە لە زانکۆ.

د. ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمیانی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی پەروەردەیی زانکۆی ئەمەریکی کوردستان لە دهۆک رایگەیاند "لیژنەیەکمان هەیە بە سەرپەرشتی بریکاری وەزیر، بۆ داڕشتنەوە و پێداچوونەوە بە یاسا لە خوێندنی باڵا، ئەو خاڵەی کە گرنگە لە یاساکەدا ئەوەیە کە یاساکە دەستەبەری سەربەخۆیی ئەکادیمیی و زانستی بۆ کارگێڕی و دارایی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بکات، چونکە زانکۆ بەبێ سەربەخۆیی ئیداریی و ئەکادیمی ناتوانێت لەسەر پێی خۆی بوەستێ و ناتوانێت ببێتە ناوەندێکی ئەکادیمی راستەقینە و جدی".

لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد "داڕشتنەوەی یاسا بۆ من و وەزارەتی خوێندنی باڵا نییە، بەڵکو بۆ کۆمەڵگەی ئێمەیە، گرفتەکانمان زۆرن، لە پاڵ دروستکردنی کوالێتی و کادیر بۆ بازاڕی کار، ئەرکی وەزارەتی خوێندنی باڵایە کە ئینتیما بۆ خوێندکار و خەڵکی هەرێمی کوردستان دروست بکات".

باسی لەوەشکرد "گرفتی گەورەمان سیستمی وەرگرتنی قوتابیانە لە زانکۆ، کە تەنها پێوەر تێکڕا نمرەی قوتابییە لە پۆلی 12، ئەم سیستمە توانا راستەقینەکان و باکگراوند و داهێنانی قوتابیان و خوێندن لەبەرچاو ناگرێت، پێویستە ئەم سیستمە بگۆڕدرێت، تا ئەمە نەگۆڕین ناتوانین دڵخۆشبین بەوەی هیچ ریفۆرمێک لە هەرێمی کوردستان دەتوانێت جێگە بگرێت، گرفتێکی دیکەمان ئەوەیە قوتابی کە دێتە ناو زانکۆ بەهەمان پێوەری پەروەردە دێت، بۆیە ناتوانێ ئەو کارامەییە دروست بکات، پێویستە تاقیکردنەوەیەکی نیشتمانیمان هەبێت".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

وەرزی هەموو جۆرەکانی ئەنفال

لەلایەن د.شیلان فەتحی


News

بڕوانامەی بریقەدار و دەستە خەمساردەکان

لەلایەن دێرین جەمال


News

جۆرەکانی بایۆلۆژی

لەلایەن نەرمین عوسمان