کوردستانی

هاتنەناوەوەی ئۆتۆمبیلی بارهەڵگر بۆناو شاری سلێمانی قەدەغەدەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاتنەناوەوەی ئۆتۆمبیلی بارهەڵگر بۆناو شاری سلێمانی قەدەغەدەکرێت
مەودا میدیا-

وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵخی لەناو شەقامەکاندا لە کاتی دەستپێکی دەوامی فەرمانگەکان لە بەیانیاندا بڕیاریانداوە لە کاتژمێر 7:30 بەیانی بۆ 9:00 ی بەیانی رێگە بە بارهەڵگرەکان نەدرێت بچنەناو شارەوە.

بەختیار محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵخی شەقامەکانی ناو شاری سلێمانی لە بەیانیاندا و لە کاتی دەستپێکردنی دەوامی فەرمانگە و خوێندنگە و زانکۆکان بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڕیاریداوە  هاتنەناوەوەی ئۆتۆمبێلی بار هەڵگر لە بازگەکانەوە بۆ ناو شاری سلێمانی قەدەغەبکات".

ئەم بڕیارە لە کاتێکداتیە لە بەیانیاندا بەهۆی دەوامی فەرمانگەکانەوە جەنجاڵی و قەرەباڵخییەکی زۆر لە شەقامەکاندا دروستدەبێت، وە ئەگەر بارهەڵگرەکانیش لەوکاتەدا بچنە ناوشار قەرەباڵخییەکە زۆر زیاتر دەبێت و هەڵئاوسان دروستدەبێت.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

وەرزی هەموو جۆرەکانی ئەنفال

لەلایەن د.شیلان فەتحی


News

بڕوانامەی بریقەدار و دەستە خەمساردەکان

لەلایەن دێرین جەمال


News

جۆرەکانی بایۆلۆژی

لەلایەن نەرمین عوسمان