کوردستانی
ئاسایشی سلێمانی تۆمەتبارێکی دەستگیرکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئاسایشى رۆژئاواى سلێمانى دەستگیرکردنى تۆمەتبارێکى راگەیاند، بەتۆمەتى هەڵکەندنى نەمام لەیەکێک لە گەڕەکەکانى چەمچەماڵ.
ئاسایشى رۆژئاواى سلێمانى دەستگیرکردنى تۆمەتبارێکى راگەیاند، بەتۆمەتى هەڵکەندنى نەمام لەیەکێک لە گەڕەکەکانى چەمچەماڵ.
ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند "شارەوانی چەمچەماڵ لەپێناو سەوزکردنی قەزای چەمچەماڵ و ژینگەیەکی تەندروستدا چەند نەمامێکی لەگەڕەکی راپەڕینی قەزای چەمچەماڵ نزیک بانکی چەمچەماڵ چاند، بەڵام نەمامەکان شەوی (14لەسەر 15/ 9 /2021) لەلایەن دوو کەسەوە هەڵکەندرابوون و دزراون".
ئاماژەی بەوەشکردووە، پاش بەدواداچون و کۆکردنەوەی زانیاری کەسێک بەناوی( أ ، أ ، ر ) دانیشتوی قەزای چەمچەماڵ دەستگیرکرا کە لەگەڵ کەسێکی دیکە دانیشتوی قەزای چەمچەماڵە تاوانەکەیان ئەنجامداوە، بەڵام لەئێستادا هەڵهاتووە و شوێنەکەی نادیارە.
ئەوەشی خستووتەڕوو، تۆمەتبارەکان بەفەرمانی دادوەری دادگەی لێکۆینەوەی چەمچەماڵ بەپێی ماددەی (441) بڕگە (11) فەرمانی دەستگیرکردنیان هەبووە، ئەمڕۆ یەکێکیان دەستگیر کراوە.

ر. ر
بیروڕا



