کوردستانی
هەواڵێکی خۆش لەبارەی تاپۆکردنى زەوییە زیادەڕۆکانەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
شەش یاسا و رێنمایی لە هەرێمى کوردستان چووە بوارى جێبەجێکردنەوە، لەناویاندا ھەمواری یاسای بەخاوەنکردنی ئەو زەوییانەی کە لە سنوری شارەوانییەکان و زیادەڕۆییان لەسەر کراوە، ئەوەش دواى بڵاوکردنەوەیان لەرۆژنامەى فەرمى وەقائیع.
شەش یاسا و رێنمایی لە هەرێمى کوردستان چووە بوارى جێبەجێکردنەوە، لەناویاندا ھەمواری یاسای بەخاوەنکردنی ئەو زەوییانەی کە لە سنوری شارەوانییەکان و زیادەڕۆییان لەسەر کراوە، ئەوەش دواى بڵاوکردنەوەیان لەرۆژنامەى فەرمى وەقائیع.
ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی دادی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ژمارەیەکی نوێی رۆژنامەى فەرمى وەقائیعی کوردستانی بڵاوکردەوە، ئەو یاسا و رێنماییانەی لە رۆژنامەى وەقائیع بڵاودەکرێنەوە راستەوخۆ لەلایەن وەزارەتە پەیوەندیدارەکان دەچنەبواری جێبەجێکردنەوە.
یاسا و رێنماییە بڵاوکراوەکان ئەمانەن:
یاسای ژمارە 7ـی ساڵی 2021، یاسای ھەمواری یەکەمی یاسای ژمارە 3ـی ساڵی 2019، یاسای بەخاوەنکردنی ئەو زەوییانەی کە لەسنوری شارەوانییەکان، زێدەڕۆییان لەسەر کراوە لە ھەرێمی کوردستان – عیراق.
یاسای ژمارە 9ـی ساڵی 2021 یاسای بەرکارکردن و ھەمواری پیادەکردنی یاسای رەسمی پولی ئیتیحادی، ژمارە 71ـی ساڵی 2012 لە ھەرێمی کوردستان – عیراق.
یاسای ژمارە 10ـی ساڵی 2021، یاسای بەرکارکردن و ھەمواری پیادەکردنی یاسای وەبەرھێنانی پیشەسازی ھەردوو کەرتی تایبەت و تێکەڵاوی عیراقی ژمارە 20ـی ساڵی 1998ـی ھەموارکراو لە ھەرێمی کوردستانی – عیراق.
رێنمایی ژمارە 7ـی ساڵی 2021ـی وەزارەتی ناوخۆ، رێنمایی مەرجەکانی سەلامەتی و تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکێلی ھاوردەکراو.
رێنمایی ژمارە 5ـی ساڵی 2021ـی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، تایبەت بە کارمەندانی ھێزی جێبەجێکردن سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاکسازی کۆمەڵایەتی ھەرێمی کوردستان – عیراق.
بەیانی ژمارە(29-30)ـی ساڵی 2021ـی وەزارەتی ناوخۆ.
ر. ر
ر. ر
بیروڕا



