کوردستانی

وه‌زیری كشتوكاڵ: ئەو ئاردەی لەرابردوودا هاوردەکراوە مادەی كوشندەی تێكراوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وه‌زیری كشتوكاڵ: ئەو ئاردەی لەرابردوودا هاوردەکراوە مادەی كوشندەی تێكراوە
مەودا میدیا-

وەزیرى کشتوکاڵى هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە مانگەکانی رابردوودا جۆرێک ئارد هاوردەی هەرێمی کوردستان کراوە کە مادەى کوشندەى تێکراوە و ئەو مادەیەش بۆ تەندروستی مرۆڤ خراپە.  
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 19ی ئەیلولی 2021 بێگەرد تاڵەبانى, لە میانی پێشکەشکردنی وتەیەکدا لە کاتی کردنەوەى کارگەیەکى ئارد لە شاری سلێمانى رایگەیاند "لیژنەى لێکۆڵینەوە لەلایەن ئەنجومەنى وەزیرانەوە پێکهێنراوە بۆ لێکۆڵینەوە لەو ئاردەى هاوردە دەکرێت".  
  
ئاماژەی بەوەشکرد "راپۆرتە پزیشکییەکان دەریانخستووە کە مادەى کوشندەى تێکراوە بۆ ئەوەى ئاردەکە سپی بکرێتەوە و کۆمەڵێک مادەى کیمیایی تێکراوە کە راستەوخۆ کاریگەرى لەسەر تەندروستى خەڵکى کوردستان دروستدەکات".  
  
هاوکات باسی لەوەشكرد، بۆ کێبڕکێی بەرهەمى هاوردە بڕیاریانداوە کارگەى ناوخۆیی دروستبکەن بۆ ئەوەى بەرهەمى ناوخۆیی ئارد بخەنە بازاڕەوە.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

وەرزی هەموو جۆرەکانی ئەنفال

لەلایەن د.شیلان فەتحی


News

بڕوانامەی بریقەدار و دەستە خەمساردەکان

لەلایەن دێرین جەمال


News

جۆرەکانی بایۆلۆژی

لەلایەن نەرمین عوسمان