کوردستانی
گەرمیان؛ ناسنامەی ئەلیکترۆنیی کۆرۆنا بۆ هاوڵاتییان دروستدەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی گەرمیان رایگەیاند، هاوڵاتییان دەتوانن لە رۆژی سێشەممەوە سەردانیان بکەن بۆ دروستکردنی ناسنامەی ئەلیکترۆنیی کوتانی کۆرۆنا .

ئەمڕۆ یەکشەممە له راگەیهنراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی گەرمیان ئاماژەی بەوەکرد، ناسنامەی ئەلیکترۆنیی کوتانی کۆرۆنا، بەو کەسانە دەدرێت کە هەردوو ژەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.
لەراگەیەندراوەکەدا باس لەوەشکراوە، هاونیشتمانیان دەتوانن لە رۆژی سێشەممە 21ی ئەیلوولی 2021 بەدواوە، سەردانی ھۆبەی ئایتی بکەن لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی گەرمیان لەنێو نەخۆشخانەی شەهید شێرەی نەقیب و ناسنامەکە دەربکەن، رۆژانی دەوامکردنیش لە کاژیر 09:00 بۆ 13:00 کاری هاونیشتمانیان رایی دەکرێت.
به گوێرهی راگهیهنراوهكه ئەو کەسانەی دەیانەوێت ناسنامەکە دەربکەن، دەبێت ئەم مەرجانە جێبەجێ بکەن:
1. کارتی ئەسڵیی وەرگرتنی ڤاکسینەکەی پێبێت.
2. پاسپۆرتی خۆی پێبێت و دەبێت شەش مانگی مابێت بۆ بەسەرچوونی، لەگەڵ کۆپییەکی رەنگاوڕەنگی پاسپۆرتەکە.
ر. ر

بیروڕا