کوردستانی
حکومەت کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلولی راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت 25ی مانگ دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت کە هاوشێوەی چەند مانگی رابردوو بەبێ لێبڕین مووچە دابەشدەکرێت.
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت 25ی مانگ دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت کە هاوشێوەی چەند مانگی رابردوو بەبێ لێبڕین مووچە دابەشدەکرێت.
جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندە بە دابەشکردنی مووچە لە 25ی هەموو مانگێک و گوتیشی "هەوڵەکانی حکومەت بەردەوامن بۆ ئەوەی مووچە 100٪ دابەشبکات و بەپێی ئەو داهاتەی حکومەت و ئەو 200 ملیار دینارەی کە حکومەتی فیدراڵ دەینێرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "پێشینەی کارەکان بۆ مووچەیە و هەر داهاتێک کۆبکرێتەوە و بێتە خەزێنەی حکومەت، سەرەتا بەشی مووچەی لێ جیا دەکرێتەوە".
س.س
س.س
بیروڕا



