کوردستانی
ئاگادارییەک لە کارەبای سلێمانییەوە بۆ هاوڵاتییان
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی ئاگاداریی هاوڵاتییان دەکاتەوە و رادەگەیەنێت لە سنووری پارێزگای سلێمانی كارەبا ژمارەی هێڵی گەرمی پێوەری زیرەك زیاد دەكات.
بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی ئاگاداریی هاوڵاتییان دەکاتەوە و رادەگەیەنێت لە سنووری پارێزگای سلێمانی كارەبا ژمارەی هێڵی گەرمی پێوەری زیرەك زیاد دەكات.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "لەدوای سنوورداركردنی بەكارهێنانی كارەبا بۆ (40) ئەمپێر لەرێگەی دانانی پێوەری زیرەكەوە لە سنووری پارێزگای سلێمانی، بەهۆیەوە حاڵەتەكانی كوژاندنەوەی پێوەری زیرەك زیادبووە و بۆئەوەی بەزووترین كات تیمەكانمان بە ئۆنلاین بتوانن كێشە و گیروفتەكانی ئەو پێوەرە بۆ هاوڵاتییان چاسەر بكەن، بەرێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی ژمارەی هێڵە گەرمەكانی زیاد كرد بۆ (10) هێڵ كە بەم شێوەیە هاوڵاتییان دەتوانن پەیوەندی بكەن بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەكانیان".
لەناوشاری سلێمانی هاووڵاتیان پێویستە پەیوەندی بەم چوار ژمارەیەوە بكەن:
07738313100
07738313101
07738313102
07738313103
هاوڵاتییانی دەڤەری راپەڕین كەپێك هاتووە لەرانیەو قەڵادزێ و حاجیاو چوارقوڕنەو بەگشتی سنووری بەرێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای راپەڕین پێویستە پەیوەندی بەم دوو ژمارەیەوە بكەن:
07738313114
07738313115
هاوڵاتییانی سنووری بەرێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای چەمچەماڵ كە ناوشاری چەمچەماڵ و ناحیەی شۆڕش و سەنگاوو تەكیەو تەكیەی جەبارەو ئاغجەلەر لەخۆدەگرێت پێویستە پەیوەندی بەم دوو ژمارەیەوە بكەن:
07738313117
07738313118
هەروەها هاوڵاتییانی سنووری دابەشكردنی كارەبای دوكان كە ناو سەنتەری قەزای دوكان و ناحیەی خەلەكان و بنگردو پیرەمەگروون و سورداش و بازیان و باینجان لەخۆدەگرێت پێویستە هاووڵاتیان پەیوەندی بەم دوو ژمارەیەوە بكەن:
07738313112
07738313133
س.س
بیروڕا



