کوردستانی

"پێوەری زیرەک گۆڕانکاری ریشەیی دروست دەکات لە بەڕێوەبردنی کەرتی کارەبادا"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"پێوەری زیرەک گۆڕانکاری ریشەیی دروست دەکات لە بەڕێوەبردنی کەرتی کارەبادا"
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت پرۆژەی بەستنی پێوەری زیرەک لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەردەوامی هەیە، ئاماژەی بەوەشکرد پێوەری زیرەک گۆڕانکاری ریشەیی دروست دەکات لە بەڕێوەبردنی کەرتی کارەبادا.

سیروان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "پرۆژەی بەستنی پێوەری زیرەک لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەردەوامی هەیە، لەئێستاشدا پێوەری زیرەک بۆ ناحیەی چوارقوڕنە دەبەسترێت، هەروەها بەشێک گەڕەکەکانی شاری سلێمانیش ماون کاریان تیادا دەکرێت".

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد "لە سەرەتای پرۆژەکەوە تائێستا لە سنووری پارێزگای سلێمانی نزیکەی 332 هەزار پێوەری زیرەک بەستراوە".

لەبارەی ئەوەی تاچەند پێوەری زیرەک هاوڵاتییانی پابەند کردووە بە کەم بەکارهێنانی کارەباوە ناوبراو وتی "هاوڵاتییان کێشەیان هەیە لە کولتووری بەکارهێنانی کارەبادا و کارەبای زیاد بەکاردەهێنن، بەڵام پێوەری زیرەک هۆشدار دەبەخشێت بە هاوڵاتیی کە کارەبای زیاد بەکارنەیەنێت، هەروەها پێوەری زیرەک گۆڕانکاری دەکات لە بەڕێوەبردنی کەرتی کارەبادا".

وتیشی "رۆژانە هاوبەشانی کارەبا زیاد دەکات و ساڵانە نزیکەی 20 هەرار هاوبەشی تازە کارەبا وەردەگرێت، بۆیە بە پێوەری زیرەک دەتوانرێت تاڕادەیەک کێشەکانی کەرتی کارەبا چارەسەر بکرێن، بۆیە دەتوانین بڵێین پێوەری زیرەک گۆڕانکاری ریشەیی دروست دەکات لە بەڕێوەبردنی کەرتی کارەبادا".

س.س
Qaiwan
Qaiwan