کوردستانی
کەسێک بە تۆمەتی فرۆشتنی چەند ئۆتۆمبێلێک بەبێ ئاگاداریی خاوەنەکانیان دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند بە تۆمەتی فرۆشتنی ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییان بەبێ ئاگاداریی خاوەنەکانیان.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند بە تۆمەتی فرۆشتنی ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییان بەبێ ئاگاداریی خاوەنەکانیان.
لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە "دوای ئه‌وه‌ی له‌بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچنار چه‌ند هاوڵاتییه‌ك سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێك تۆماركرد كه خاوه‌نی نوسینگه‌ی (هـ) بۆ به‌كرێدانی ئوتۆمبێل، ئه‌و كه‌سانه ئۆتۆمبێله‌كانیان له‌لا داناوه به‌مه‌به‌ستی به‌كرێدانی، به‌ڵام تۆمه‌تبار ئوتۆمبێله‌كانی فرۆشتوه‌و دواتر بۆ شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتووه".
ئاماژە بەوەشکراوە "دواى وه‌رگرتنی بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر، هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوونيان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستیپێكردو توانرا شه‌وی رابردوو له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچناره‌وه ده‌ستگیربكرێت".
ئەوەش هاتووە "له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (ئـ ، ك ، ع) به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی ماده‌ی (456) له‌یاسای سزادانی عیراقی راگیراوه و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه، تۆمەتباری ناوبراو لەچەند بنکەیەکی دیکەی پۆلیس 8 سکاڵای لەسەر تۆمارکراوەو داواکراو بووە، به‌هۆی فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانیان له‌لا داناوه به‌مه‌به‌ستی به‌كرێدانی".
س.س
س.س
بیروڕا



