کوردستانی
سبەینێ مووچەی ئەم شوێنە دابەش دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بڕیارە سبەینێ سێشەممە دوای تێپەڕبوونی نزیکەی دوو مانگ مووچەی لیواکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەش بکرێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی مەودا میدیا لە سەرچاوەیەکی تایبەت وەریگرتووە، بڕیارە سبەینێ سێشەممە 21ی ئەیلولی 2021 مووچەی مانگی ئابی لیواکان و بنکەکەکانی مەشق و راهێنانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەش بکرێت.
لەبارەی ئەوەی ئایا لەگەڵ مووچەی مانگی ئابدا مووچەی مانگی ئەیلولیش دابەش دەکرێت ئەو سەرچاوەیە وتی "تائێستا دیار نییە کە مووچەی یەک مانگ وەردەگرین یاخود مووچەی دوو مانگ".
س.س

بیروڕا