کوردستانی
وەزیری کشتوکاڵ لەبارەی ئاردە کوشندەکەوە روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هاوردەکردنی ئاردی کوشندە بۆ بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و چەند خاڵێکی خستووەتەڕوو.
بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "دوابەدوای لێدوانمان لە مەراسیمی کردنەوەی کارگەی ئاردی قەیوان لە سلێمانی دەربارەی هاودەکردنی ئارد لە بازاڕەکانی دەرەوە، مەبەستمان لە ووشەی کوشندە کە بەپێی راپۆرتە زانستییەکان لە لایەن دەستەی پێوانەسازی و کۆنترۆلی جۆری عیراقی تایبەت بە پشکنینی ئاردی هاوردە ئەم زانیاریانە زۆر جار باسکراوە و لەمیدیاکانیش روونکردنەوەی لەسەردراوە کەئاردی هاوردە ئەم مەترسیانەی هەیە:

1-ئاردێکی زۆر لاوازە لە ماددە سەرەکیە خۆراکیەکان و زۆرینەی مادە سەرەکیەکانی کە لەپێکهاتەی گەنم دەرهاتووە بۆ مەبەستی بەکارهێنانی بۆ پیشەسازی نەستەلە و نیشاستە چەندین جۆر ماددەی خۆراکی تر بە تایبەت دەرهێنانی ماددەی گلۆتین و گلۆتامین و ئەنزیماتە بەسوودەکان.
2-جێگرتنەوەی ئەو مادە خۆراکیە سەرەکیانەی بەماددەی صناعی و چەندین جۆر ماددەی پارێزەر واتە موادی "حافظە" کە ئەم ماددانە مەترسی لەسەر تەندروستیی مرۆڤ هەیە.
3-هەروەها لەڕوی بەهای خۆراکی زۆر لاوازە و زەرەری زۆری بۆ مرۆڤ و گەشەی مرۆڤ هەیە وە لەگەڵ ئەوەشدا زیادکردن و اضافە کردنی چەندین ماددەی ڕەنگ کردن و ماددەی دروستکراوی "صناعی" کە ئەم ماددانە زۆر مەترسیدارن بۆ تەندروستی مرۆڤ و سەرهەڵدانی نەخۆشی .
4-هەموو ئەم ڕاستیانە لەسەرئاستی دەزگا زانستی و کۆنترۆلی جۆری لەسەر ئاستی تاقیگای سەڵمێنراوە و بۆ ئەم مەبەستە لێژنەیەکی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم بابەتە دروستکراوە لەسەرئاستی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران کە هاوپێچ وێنەیەک لە بڕیارەکانی تێدایە.
س.س

س.س
بیروڕا