کوردستانی

سەیرنەکردنی ئاوێنەیەک رووداوێکی لێکەوتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەیرنەکردنی ئاوێنەیەک رووداوێکی لێکەوتەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە لە ناحیەی بەحرکەی سەر بە پارێزگای هەولێر شۆفێری ماتۆڕسکیلێک بە سەختی برینداربوو، هۆکاری رووداوەکەش بەهۆی سەیرنەکردنی ئاوێنە بووە لەلایەن شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەوە.

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە مەودا میدیای وت "دوێنێ ئێوارە لە ناحیەی بە حرکە لە نزیک کۆمپانیای نیازی هەژار تاکسییەک بەبێ ئەوەی شوفێرەکەی سەیری ئاوێنەکانی بکات بۆ ئەوەی دواوەی خۆی ببینێت بەر لەپێچکردنەوە یەکسەر پێچی کردەوە،لەو کاتەش ماتۆڕسکیلێک لە دوایەوە دەهات کە خێرابو وە لە لاینی خێرا دەڕۆیشت، بۆیە پێکدادان دروستبوو لە ئەنجامدا شوفێری ماتۆرسکیلەکە زۆر بەسەختی برینداربوو".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەوە کارەساتێک بوو کەوتەوە، بەڵام نەکەوتنەوەی ئاستەم نەبوو ،بەڵکو تەنها بەیەک سەیرکردنی ئاوێنە بوو، تۆبلێیت سەیرکردنی ئاوێنەکان ئەوەندە زەحمەت بێت کەکەسێک نەتوانێت بیکات ".
https://www.facebook.com/fizel.hijee/videos/287536772845671
س.س
Qaiwan
Qaiwan