کوردستانی
مەسرور بارزانی بۆ پەکەکە: داواتان لێدەکەین بگەڕێنەوە و ئەو سەر ئێشەیە بەس بکەن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێک ئاراستەی پەکەکە دەکات و رایدەگەیەنێت سەرئێشەیان بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان دروستکردووە، ئاماژە بەوەشدەکات ئەم وڵاتە بە خوێن رزگارکراوە و سەختییەکی زۆری بینیوە نابێت هیچ کەسێک ئەو مافە بداتە خۆی دەستدرێژی بکاتەسەر ئەو خاکە و بارقورسی بۆ خەڵکی ئێمە دروستبکات.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە میانەی بەشداریکردنی لە رێوڕەسمی راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، وتارێکی پێشکەش کرد و رایگەیاند "زاخۆ ناوچەیەکی گەشتیارییە، بەڵام بەداخەوە لە ماوەی رابردوو بوونی پەکەکە بووەتە سەرئێشە و زۆربەی گوندەکان چۆڵبوون و رێگە نادرێت هاونیشتمانیانمان بگەڕێنەوە گوندەکانیان، هەروەها داوایکرد سەروەریی خاکی ئێمە بپارێزن، قەدری زەحمەت و ماندووبوونی خەڵکی ئێمە بگرن و رێز لە قوربانیدان و خوێنی شەهیدانمان بگرن".
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو "ئەم وڵاتە بە خوێن رزگارکراوە و سەختییەکی زۆری بینیوە, نابێت هیچ کەسێک ئەو مافە بداتەخۆی دەستدرێژی بکاتەسەر ئەو خاکە و بارقورسی بۆ خەڵکی ئێمە دروستبکات، بەهێچ شێوەیەک ئێمە لێی قبووڵ ناکەین".
داواشی لە پەکەکە کرد وتی "داوایان لێدەکەین بگەڕێنەوە و ئەو سەر ئێشەیە بەس بکەن، خەڵکی ئێمە بگەڕێنەوە سەر خاک و ئاوی خۆیان تاوەکو ئێمەیش وەکو حکومەت بتوانین خزمەتگوزاریی بگەیەنینە ئەو گوندانەی ئاوەدان نەکراونەتەوە".

س.س
بیروڕا