کوردستانی

خاوەن ماتۆڕسکیلە بێ سەرەتاکان ئاگادار دەکرێنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


خاوەن ماتۆڕسکیلە بێ سەرەتاکان ئاگادار دەکرێنەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران لە راگەیەندراوێکدا خاوەن ماتۆڕسكیلە بێ سەرەتاكان ئاگادار دەكاتەوە، ماتۆڕەكانیان تۆماربكەن بەرلەوەی دەستی بەسەردا بگیرێت.

لە راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆراندا هاتووە "ئاگاداری سه‌رجه‌م خاوه‌ن ماتۆڕسكیلە بێ سه‌ره‌تاكان ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ به‌پێی فه‌رمانی وه‌زاری ژماره‌ (2778/ د له‌ 6/9/2021 ) ماتۆرسكیلی بێ سه‌ره‌تا، به‌و مه‌رجانه‌ی كه‌ له‌ ناو نووسراوه‌كه‌دا هاتووه‌ تۆمارده‌كرێن ماتوڕسکیلی تومار نەکراو دەستی بەسەر دادەگیرێت".

ئاماژە بەوەشکراوە "بەخشینی ئەو ماتۆڕسكیلانەی كە تۆمار دەكرێن لە گشت رسوماتی تۆماركردنی (ژینگە و رێگەوبان) و رسوماتی تابلۆ".

س.س
Qaiwan
Qaiwan