کوردستانی
نوێترین زانیاریی لەسەر دووبارە گەڕانەوەی دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا رەتیکردەوە وادەی دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگاکان دوابخرێت، سەبارەت بەو دەنگۆیانەی کە باس لە دووبارە پێدانەوەی دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان دەکات، دەڵێت "تا ئێستا هیچ بڕیارێکی لەو شێوەیە نییە".
ئەمڕۆ دووشەممە 20ی ئەیلولی 2021 عەباس ئەکرەم, وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی باس لە دواخستنی وادەی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندنی زانکۆ و پەیمانگاکان دەکەن دوورن لە راستییەوە".
لە ماوەی ساڵانی رابردوودا خوێنکارانی زانکۆ و پەیامنگاکان دەرماڵەیان پێدەدرا وەک هاوکارییەک، بەڵام لەگەڵ دەستپێکی شەڕی داعش و قەیرانی دارایی و ئابووریی لە هەرێم ئەو دەرماڵەیە بڕدرا و لە ئێستادا دەنگۆی دووبارە گەڕانەوەی هەیە لەناو خوێندکاراندا، وتەبێژی خوێندنی باڵاش وتی "تاکو ئێستا هیچ بڕیارێک نییە دووبارە دەرماڵە بەخوێندکاران بدرێتەوە".

ئەوە لە کاتێکدایە بە پێی بڕیارێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا، لە رۆژی 25ی ئەیلول پرۆسەی خوێندن لە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە.
ر. ر
ر. ر
بیروڕا