کوردستانی
بافڵ تاڵەبانی: هەموو هەوڵێکی یەکێتی لەپێناو دروستکردنی ھێزێکی نیشتمانیی پڕچەک و راھێنراوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشیتیمانیی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ لێپرسراوی ھێزەکانی ئەڵمانیا لە ھەرێمی کوردستان و عیراق رایگەیاند، هەموو هەوڵێکی یەکێتی لەپێناو دروستکردنی ھێزێکی نیشتمانیی پڕچەک و راھێنراوە لەسەر بنەمای نوێی زانستی سەربازی.

ئەمڕۆ دووشەممە 20ی ئەیلولی 2020 بافڵ تاڵەبانی, هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشیتیمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ کۆڵۆنێڵ مارکۆس مایەر، لێپرسراوی ھێزەکانی ئەڵمانیا لە ھەرێمی کوردستان و عیراق کۆبووەوە و رایگەیاند "هەموو هەوڵێکی یەکێتی لەپێناو دروستکردنی ھێزێکی نیشتمانیی پڕچەک و راھێنراوە لەسەر بنەمای نوێی زانستی سەربازی".
دەقی راگەیەندراوەکەی نوسینگەی راگەیاندنی بافڵ تاڵەبانی لەبارەی کۆبوونەوەکە:
بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشیتیمانیی کوردستان، لە دەباشان پێشوازیکرد لە کۆڵۆنێڵ مارکۆس مایەر، لێپرسراوی ھێزەکانی ئەڵمانیا لە ھەرێمی کوردستان و عیراق.
لە دیدارێکدا کە ئەژی ئەمین، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری-زانیاریی هەرێمی کوردستان ئامادەبوو، دوایین پەرەسەندنە ئەمنییەکان و چۆنییەتی رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی داعش، ھەماھەنگی نێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و ھێزەکانی عیراق و ھاوپەیمانان و یەکخستنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگە تاوتوێکرا و بیروبۆچوونیان لەبارەوە ئاڵوگۆڕکرا.
لە دیدارەکەدا بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بە جموجوڵەکانی پاشماوەکانی تیرۆریستانی داعش كرد کە ھێشتا ھەڕەشەی جدین بۆ سەقامگیری عیراق، بۆیە پێویستە ھەماھەنگی و ھاریکاری زیاتر هەبێت لەنێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و عیراق و ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی.

داواشیکرد پرۆژەی ھاوبەش ھەبێت بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنی لەو سنوورانە و ھێزی ھاوبەش دروستبکرێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر ئەگەرێکی نەخوازراو.
سەبارەت بەھەوڵەکانی یەکخستنەوە و پڕچەککردنی ھێزی پێشمەرگە، بافڵ تاڵەبانی جەختی لەچڕکردنەوەی ھەوڵەکان کردەوە و رایگەیاند، هەموو هەوڵێکی یەکێتی لەپێناو دروستکردنی ھێزێکی نیشتمانیی پڕچەک و راھێنراوە لەسەر بنەمای نوێی زانستی سەربازی. بۆئەوەش داوای لە ھێزەکانی ئەڵمانیا کرد هاوکار و ھەماھەنگ بن لەسەرخستن و بەرەوپێشچوونی ئەو پرۆسە نیشتمانییە.
ر. ر

بیروڕا