کوردستانی

لە راپەڕین دوای دوو ساڵ تۆمەتبارێک دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە راپەڕین دوای دوو ساڵ تۆمەتبارێک دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە لە ساڵی 2019ەوە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە.

ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد "هێزەکانمان لە بنکەی پۆلیسی ناحیەی سەنگەسەر سەر بە بەشی پۆلیسی قەزای پشدەر تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە لە ساڵی 2019وە بە مادەی 406 لە یاسایی سزادانی عیراقی فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە و بەبڕیاری دادوەر راگیرکرا".

باسی لەوەشكردووە "دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارە هاوکاتە لەگەڵ کێشەیەکی سنوری ناحیەی سەنگەسەر کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2019".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "دۆسیەکە لە بنکەی پۆلیسی سەنگەسەر هەواڵەی بنکەی پۆلیسی قەڵادزێ کراوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە".

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan