کوردستانی

لە رووداوێکی هاتوچۆدا پێنج کەس بوونە قوربانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە رووداوێکی هاتوچۆدا پێنج کەس بوونە قوربانی
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە رایگەیاند، رووداوێکی هاتوچۆ لە سنوری هەورامان روویدا و لە ئەنجمادا پێنج کەس برینداربوون.

ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کەتێیدا هاتووە، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لەجۆری پێکدادان لە سنوری هەورامان پێنج کەس برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشكردووە، رووداوەکە لە سێ ریانی زەردەهاڵ بووە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری تایبەت و کرێدا، بریندارەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan