کوردستانی

کەجەکە: جیهان بێدەنگە لەبەرانبەر بەکارهێنای چەکی کیمیایی لە لایەن تورکیاوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەجەکە: جیهان بێدەنگە لەبەرانبەر بەکارهێنای چەکی کیمیایی لە لایەن تورکیاوە
مەودا میدیا-


هاوسەرۆکایەتیی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە رایگەیاند، تورکیا ماوەی پێنج مانگە چەکی کیمیایی لەدژی هێزەکانى گەریلا بەکاردەهێنێت، بەو هۆیەشەوە تا ئێستا سێ گەریلایان شەهیدبووە.

ئەمڕۆ دووشەممە لە راگەیەندراوێکدا هاوسەرۆکایەتیی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) ئاماژەی بەوەکرد "تورکیا ماوەی پێنج مانگە بەمەبەستی داگیرکردنی تونێلەکانی شەڕ، چەکی کیمیایی لەدژی هێزەکانى گەریلا بەکاردەهێنێت، بەڵام نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەوروپا و ئەمەریکا بێدەنگن".

كەجەكە باس لەوە دەكات كە پێشتر ئەمەریکا، ئەوروپا و نەتەوە یەکگرتووەکان چەندین جار بە شێوازی جیاواز ئاماژەیان بەوەکردووە "بەکارهێنانی چەکی کیمیایی هێڵی سوورە و قبووڵی ناکەن، کەچى ئێستا هەڵوێستیان پێچەوانەیە، ئەوەش سەرەڕای راگەیەندراوەکانی هەپەگە دێت بۆ ئاشکراکردنی بەکارهێنانى چەکى کیمایی لەدژى گەریلاکانیان، بەڵام وڵاتان و رێکخراوە نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەکان هیچ کاردانەوەیەکییان لە بەرامبەر دەوڵەتی تورکیا نەبووە".

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە "یەکێتیی ئەوروپا، ئەمەریکا و نەتەوە یەکگرتووەکان تەنها کاتێک وڵاتێکی دژبەخۆیان چەکی کیمیایی بەکاربهێنێت، ئەو کردەوەیە دەخەنە پلانى کارى رۆژانەیان، بەڵام ئەگەر وڵاتێکی هاوپەیمانی خۆیان چەکی کیمیایی بەکاربهێنێت، ئەوا چاوپۆشی لێدەکەن، بێدەنگیی وڵاتانى جیهان وای لە دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا کردووە، کە هەر کەسێک پارێزگاری لە کوردبوونی خۆی بکات و نەچێتە پاڵ ئەوان، ئەوا دەیخەنە زیندان، لەو چێوەیەشدا زۆرێک لە ئەندامانى پەرلەمان، هاوسەرۆکی شارەوانییەکان و ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانییەکان سەرەڕای ئەوەی کە بە دەنگی خەڵک هەڵبژێردراون دەستگیرکردووە، دەشڵێت "هێزی گەریلا بۆ پاراستنی خۆی لەبەرامبەر ئەو هێرشانەى دەوڵەتى داگیرکەرى تورکدا، دەمامکی دژەگازی کیمیایی بەکاردێنن و ئەگەر بەو رێگەیە نەبووایە ئەوا تا ئیستا سەدان گەریلایان بەهۆى بەکارهێنانى ئەو چەکەوە شەهید دەبوون".

 لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا داوا لە "گەلانی تورکیا، لایەنە دیموکراتەکانی ئەوروپا، ئەمەریکا و کەسە دیموکراتە خاوەن ویژدانەکان لە نەتەوە یەکگرتووەکان” دەکات، لەدژی بەکارهێنانی ئەو چەکە کیمیاییانەی لەبەرامبەر هێزەکانى گەریلادا بەکاریاندەهێنن، هەڵوێستیان هەبێت و “بەتاوانى ئەنجامدانی تاوانی شەڕ تورکیا دادگایی بکەن و چاوەڕێ دەکەن کە دادگایی دادگای تریبونال لە دوای دانیشتنەکانى لە رۆژانی 20 تا 24ی ئەم مانگە لە جنێڤ لەسەر ئەو بابەتە هەنگاوی گرنگ بنێت".

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن