کوردستانی
حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی شەش ملیار دیناری بۆ دوو بەنداو لە سلێمانی تەرخانکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاریدا لە هەولێر بەنداوی بەستۆرە دروستبکات و هەروەها شەش ملیار دیناری بۆ بەنداوەکانی زەلان و چەقچەق لە سنوری سلێمانی تەرخانکرد.

لە راگەیەندراوێکدا فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، حکومەتی ھەرێمی کوردستان، رەزامەندیی دەبڕیوە لەسەر تەرخانکردن و خەرجکردنی بڕی شەش ملیار دینار بۆ بەنداوەکانی زەلان و چەقچەق لە سنوری سلێمانی، ھەریەک لەو بەنداوانە بڕی سێ ملیار دیناری بۆ تەرخانکراوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، بڕە پارەکە بە شێوەی نەختینە و قۆناغ بە قۆناغ لەسەر بودجەی وەبەرھێنانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو خەرج دەکرێت.
ئەوەشی خستووتەڕوو، لە شاری ھەولێر دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی بەنداوی بەستۆڕە دەکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش دوای ئامادەکردنی دەرخستە و دیزاینی پڕۆژەکە، لەسەر بودجەی وەبەرھێنانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، گوژمەی تایبەت بە ئەنجامدانی ئەو پڕۆژەیە تەرخان دەکرێت.
ر. ر

بیروڕا