تەندروستی

فریاگوزاری خێرا كاتێك خواردنێك دەچێتە لولەی هەناسەی منداڵەكەتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


فریاگوزاری خێرا كاتێك خواردنێك دەچێتە لولەی هەناسەی منداڵەكەتەوە
مەودا میدایا-

زۆركات ئەوە بەسەر بەشێك لە منداڵەكان دێت كە لە كاتی نانخواردن پارچەیەك لە خواردنەكە دەچێتە لولەی هەناسەیانەوە و ئەمەش گرفتی هەناسەدانیان بۆ دروستدەكات و پێویستی بە ئەنجامدانی فریاگوزاری خێرایە.

لە كاتی بوونی حاڵەتێكی لەو شێوەیە بەهۆی ئەوەی ژیانی منداڵەكە لەسەر كات وەستاوە ناتوانیت چاوەڕێ بكەیت تا ئەو كاتەی ئەمبوڵانس دێت یان خۆت دەیبەیت بۆ نەخۆشخانە، پێویستە خۆت بەم چەند رێنماییە هەوڵبدەیت خواردنەكە لە لولەی هەناسەی بهێنیتە دەرەوە.

1- بەهیچ شێوەیەك خۆت مەشڵەژێنە، زۆر لەسەرخۆبە و بە وریایی و بە ئاگاییەوە رەفتار بكە.

2- منداڵەكەت بخەرە سەردەستت و بیخەرە سەر دەم و سەری بۆ خوارەوە دانێ، راستوخۆ پێنج جار بكێشە بە پشتیدا.

3- ئەگەر پارچە خواردنەكە نەهاتە دەرەوە، رووی منداڵەكە بكەرە خۆت، 3 بۆ 5 جار پەستان بخەرە سەر سنگی، پاشان بیخەرەوە سەر دەم و بكێشەرەوە بە پشتیدا.

4- چەند جارێك بارەكەی بگۆڕە تا ئەو كاتەی خواردنەكە دێتە دەرەوە، تا دەگەیتە نزیكترین شوێن بۆئەوەی فریاگوزاری بۆ ئەنجامبدرێت.

تێبینی گرنگ:
بەهیچ شێوەیەك دەست مەكە بە دەم و قورگی منداڵەكە، رەنگە ئەمە زیاتر پاڵ بە خواردنەكەوە بنێت و بۆ هێنانەدەرەوەی ئاسان نەبێت.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب