کوردستانی

کاتی بارینی یەکەم باران راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کاتی بارینی یەکەم باران راگەیەندرا
مەودا میدیا-

شارەزایەكی بواری كەشناسی رایگەیاند، بە پێی پێشبینییەکان لەسەرەتای هەفتەی داهاتوودا بەفر لە بەشێک لە چییاکانی باکوری کوردستان و ئێران و تورکیا دەبارێت و ئەوەش کاریگەری دەبێت لەسەر هەرێمی کوردستان و رەنگە ببێتە هۆی بارانبارین لە ناوچە شاخاوییەکانی سلێمانی و هەولێر و دهۆک.

سیروان ساڵح، شارەزای بواری کەشناسی لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک نووسیویەتی "بەهۆی كاریگەری تۆپەڵە هەوایەكی ساردی جەمسەرییەوە لە كۆتایی ئەم هەفتەیە و سەرەتای هەفتەی داهاتوو لە بەشێكی چیاكانی باكوری كوردستان و باكوری توركیا و باكوری ئێران ئەگەری بەفربارین هەیە و ئەمەش، ئەگەری کاریگەری هەیە لەسەر هەرێمی کوردستان".

ئەوەشی خستووتەڕوو "بەهۆی كاریگەری تۆپەڵە هەوایەكی ساردی جەمسەرییەوە ئەگەری بارانێكی زۆر هەیە لەو ناوچانە، هاوکات بەهۆی ئەوەی تۆپەڵە هەوا جەمسەریەکە بەسەر دەریای رەشەوە تێدەپەڕێت، خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاستیش دەگرێتەوە".

باسی لەوەشکردووە "ئەگەر هەیە بڕێك شێ بهێنێتە چیاكانی هەرێمی كوردستان و ئەگەری بارانبارین لە ناوچەشاخاوییە سنورییەكانی باكوری سلێمانی و هەولێر و دهۆك هەیە و پلەكانی گەرما بەڕێژەیەكی بەرچاو دادەبەزێت و دوور نییە لە لوتكە چیاكانی حەسارۆست و هەڵگورد بڕێكی كەم بەفر ببارێت".

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan