کوردستانی
ڤیان دەخیل: بە پێشبینی من ئێزدییەکان چوار كورسی ده‌هێنین لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراقدا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
کاندیدی ئێزدییەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت سه‌قامگیری و ئارامی له شنگال نییه بەهۆی هەبوونی هێزی ناشەرعی، ئاماژە بەوەشدەکات بە پێشبینی من ئێزدییەکان چوار كورسی ده‌هێنین لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا.
کاندیدی ئێزدییەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت سه‌قامگیری و ئارامی له شنگال نییه بەهۆی هەبوونی هێزی ناشەرعی، ئاماژە بەوەشدەکات بە پێشبینی من ئێزدییەکان چوار كورسی ده‌هێنین لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا.
ڤیان دەخیل، کاندیدی ئێزدییەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاند "هه‌موومان ده‌زانیین پاش 2014 ئه‌و كاره‌ساته‌ی به‌سه‌ر شنگال هات و به‌سه‌ر ئێزدییه‌كان هات كاره‌ساتێكی زۆر گه‌وره بوو جینۆسایدێک بوو بۆ ئێزدییه‌كان، ئه‌م كاره‌ساته هێشتا ته‌واو نه‌بووه نه‌ک ئه‌وه‌ی له 2014 كرابێت و ته‌واو بووبێت نه‌خێر هه‌ر به‌رده‌وامه هه‌تا ئێستا چونكه 80% ی خه‌ڵكی خۆمان، خه‌ڵكی شنگال ئاواره‌ن له كه‌مپه‌كانن ئه‌وه حه‌وت ساڵه له كه‌مپه‌كان ده‌ژین هه‌تا ئێستا به هه‌زاران كچ و مناڵ و ژنی ئێزدییه‌كان له ده‌ستی داعشن و رزگاریان نه‌بووه".
ئاماژەی بەوەشکرد "هه‌موومان ده‌زانیین له شنگال رێككه‌وتننامه‌یه‌ک هه‌بوو له‌نێوان حكومه‌تی به‌غدا و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و رێككه‌وتنامه‌یه هه‌تا ئێستا جێبه‌جێ نه‌كراوه كه ئه‌وه ساڵێكی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیووه هه‌تا ئێستا هه‌ندێک هێزی بیانی له‌وێ هه‌یه و هێزی ناشه‌رعی له شنگال هه‌یه، سه‌قامگیری و ئارامی له شنگال نییه له‌به‌ر ئه‌و هێزانه خه‌ڵک ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ شنگال".
لەبارەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق وتی "خۆی دیاریكراوه واته یاسای عیراقی دیاریكردووه له بازنه‌ی شنگال سێ كورسی هه‌یه بۆ نموونه پارتی دیموكراتی كوردستان دوو ئێزیدی و یه‌كێک له برا موسوڵمانه‌كان دانراوه پێشبینی ده‌كه‌م هه‌رسێكمان ده‌ربچین له بازنه‌ی 4، چوار كورسییه یه‌کێکی ئێزدی كاندیده ئه‌ویش پێشبینی ده‌كه‌م ده‌نگ بهێنێت و ده‌ربچێت، یه‌ک كه‌سی كۆتامان هه‌یه كۆتای ئێزدی، ئه‌وه‌ی ئێستا كاندیدن 4 كه‌سن، به پێشبینی من چوار كورسی ده‌هێنین واته سێ كورسی له پارتی و یه‌ک كورسیش له كۆتا".
س.س
بیروڕا



