کوردستانی

ئەمڕۆ دوو مووچەی توێژێک دابەش دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمڕۆ دوو مووچەی توێژێک دابەش دەکرێت
مەودا میدیا-

بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی مووچەی مانگەکانی 2 و 3ی 2021ی وانەبێژان دابەش بکات، ئاماژە بەوەشکراوە هەر ناوەندێكی خوێندن ئەگەر یەك وانەبێژی هەبێت چەك بەناوی وانەبێژەكەوە نووسراوە.

بەپێی راگەیەندراوێکی دەستەی وانەبێژانی ناڕازی، ئەمڕۆ سێشەممە 21ی ئەیلولی 2021 پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی چەكی خەرجی وانەبێژان بۆ مانگەكانی 2 و 3ی 2021ی دابەش دەكات.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لە هەر ناوەندێكی خوێندن ئەگەر یەك وانەبێژی هەبێت چەك بەناوی وانەبێژەكەوە نووسراوە، لە وانەبێژێك زیاتر بە ناوی بەڕێوەبەرەوە نووسراوە.

س،س
Qaiwan
Qaiwan