کوردستانی
بە تۆمەتی دزیکردن سێ کەس دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی سێ تۆمەتباری راگەیاند بە تۆمەتی ئەوەی بڕێک پارەیان دۆزیبووەوە، بەڵام نەیان گەڕاندبووەوە بۆ خاوەنەکەی.
لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسدا هاتووە "دوای ئه‌وه‌ی هاوڵاتییه‌ك سكاڵای له نووسینگه‌ی راپه‌ڕینی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان تۆماركرد كه بڕی 1400 دۆلار (14 وه‌ره‌قه)ی لێكه‌وتووه و له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه هه‌ڵگیراوه‌ته‌وەو نەگەڕێندراوەتەوە بۆی، دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیسی لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردو دوای بینینەوەی کامێراکانی چاودێری، دەرکەوت کە سێ کەس پارەکەیان دۆزیوەتەوە، لە ماوەیەکی کەمدا توانرا شوێنی تۆمەتبارەکان بدۆزرێتەوەو دەستگیر بکرێن، ھەروەھا دەستیشگیرا بەسەر بڕە پارەکەدا کە بەتۆمەتبارەکان بووە".

ئاماژە بەوەشکراوە "هه‌رسێ تۆمه‌تبار (ر، م، ق - ع، ق، گ - ع، ق، گ) بە رەگەزنامە عەرەب دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه و له‌ئێستادا به بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر راگیراون و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن".
س،س
س،س
بیروڕا