کوردستانی
بافڵ تاڵەبانی بۆ یەکێتیی زانایانی ئایینی: پێشەنگ بن لە رووبەڕووبوونەوەی بیری توندڕەوی
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی زانایانی ئایینی و مامۆستایان کرد.
بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند "مامۆستایانی ئایینی رۆڵێکی گرنگ و بەرچاویان بینیووە لە مێژووی خەباتی گەلی کورد و بەھێزکردنی پایەکانی کۆمەڵگەی کوردەواری لە رووی گیانی پێکەوەژیان، ئاشتی کۆمەڵایەتی و گەشەپێدانی ھزری میانڕەوی، کە ئەمەش جێگای ستایش و پێزانینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە و رێزی بێسنوورمان بۆ ئەو رۆڵە جوامێرانەیە هەیە".
ئاماژەی بەوەشکرد "دەمەوێت لەم بۆنەیەدا داوا لە مامۆستایان و زانایان بکەم کە رۆڵی زیاتر بگێڕن و وەک هەمیشە پێشەنگ بن لە رووبەڕووبوونەوەی بیری توندڕەوی، لە هەوڵەکانیان بەردەوام بن لەپێناو قووڵکردنەوەی گیانی تەبایی و پێکەوەژیان و خزمەتی زیاتری کۆمەڵگەکەمان".
س.س

بیروڕا