ئابووری

گۆڕانکارییە نوێیەکانی نرخی زێڕ

مەودا میدیا - سلێمانی |


گۆڕانکارییە نوێیەکانی نرخی زێڕ
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

سەرۆكی زەڕەنگەرانی سلێمانی رایدەگەیەنێت ماوەیەکە نرخی زێڕ بە جێگیری ماوەتەوە، ئاماژەی بەوەشکرد گۆڕانکاری لە مووچەدا هیچ کاریگەرییەکی لەسەر بازاڕی زێڕ دروست نەکردووە.

دلێر تاهیر، سەرۆكی زەڕەنگەرانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "نرخی یەک کیلۆ زێڕی عەیاری 24 بە پێنج دەفتەر و 56 وەرقە دەکڕنەوە، هەروەها زێڕی عەیاری 21 بە 243 دۆلار دەکڕنەوە بێ هەق دەست".

لەبارەی ئەوەی لەئێستادا نرخی زێڕ لە بازاڕەکاندا چۆنە وتی "ماوەیەکە نرخی زێڕ بە جێگیری ماوەتەوە، ئەو گۆڕانکارییەشی کە تیادا روودەدات لە پینج وەرقە تێناپەڕێت".

ئایا نەمانی لێبڕینی مووچە کاریگەری دروستکردووە لەسەر بازاڕی زێڕ سەرۆكی زەڕەنگەرانی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد "نەخێر گۆڕانکاری لە مووچەدا هیچ کاریگەرییەکی لەسەر بازاڕی زێڕ دروست نەکردووە، چونکە هێشتا هاوڵاتییان ترسیان هەیە دووبارە مووچە بە لێبڕینەوە دابەش بکرێتەوە، بۆیە لەبری ئەوەی ئەوەی پارەکانیان بدەن بە زێڕ لای خۆیان پاشەکەوتی دەکەن".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە