کوردستانی

پێشەنگەیەکی گەشتیاریی گەورە لەم شارەی هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێشەنگەیەکی گەشتیاریی گەورە لەم شارەی هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە
مەودا میدیا- 

بڕیارە رۆژی کۆتایی ئەم مانگە پێشانگەیەكی گەشتیاریی مەزن لە شاری دهۆك لە ژێر چاودێری وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار  بكرێتەوە كە هاوکاتە لەگەڵ رۆژی جیهانیی گەشتیاری.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "بڕیارە رۆژی 27ی ئەیلولی 2021 لە ژێر چادێریی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، دەستەی گشتیی گەشتوگوزار پێشانگەیەكی گەشتیاریی مەزن لە شاری دهۆك دەكاتەوە كە تێیدا كۆمپانیا ناوخۆیی، عیراقی و بیانییەكان بەشدار دەبن و بەرهەمەكانی خۆیان نمایش دەكەن و ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت".

ئیسماعیل مینە خان، بەڕێوەبەری گشتیی گەشتیاریی هەولێر و یەكێك لە سەرپەرشتیارانی پێشانگەكە رایگەیاند "ئەمە یەكەم جارە پێشانگەیەكی لەو جۆرە لە شاری دهۆك بكرێتەوە كە هاوكاتە لەگەڵ دەستبەكاربوونی چەند پرۆژەیەكی گەشتیاریی مەزن لە شارەكەدا، وەك پرۆژەی هەپیی پارک لەسەر چیای زاڤا و چەندان پرۆژەی دیكە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan