کوردستانی

بافڵ تاڵەبانی: بۆ بونیادنانی ھەرێمێکی خۆشگوزەرانتر و پێشکەوتووتر پێویستمان بە هاوکاری دۆستەکانمان دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ تاڵەبانی: بۆ بونیادنانی ھەرێمێکی خۆشگوزەرانتر و پێشکەوتووتر پێویستمان بە هاوکاری دۆستەکانمان دەبێت
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ سێشەممە 21ی ئەیلولی 2021 بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە پراشانت پیسێ، باڵیۆزی ھیندستان لە عیراق.

لە دیدارێکدا کە ئەمین بابە شێخ و سۆران جەمال تاهیر، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوون، جەخت لە فراوانکردنی پەیوەندییەکان و ھەماھەنگی زیاتری هەردوولا کرایەوە بەجۆرێک خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاکان بکات بە تایبەت لە بوارەکانی ئابووری، پەروەردە و کولتووری.

بافڵ تاڵەبانی خواستی یەکێتی دووپاتکردەوە بۆ پەرەپێدان و بونیادنانی پەیوەندییەکی پتەو و دۆستانە لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی ھاوبەش و ھەموو پشتیوانی و کارئاسانییەکی یەکێتی بۆ ئەم مەبەستە دەربڕی.

هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند "لە چوارچێوەی ھەوڵەکانمان بۆ بونیادنانی ھەرێمێکی خۆشگوزەرانتر و پێشکەوتووتر، پێویستمان بە هاوکاری و پشتیوانی دۆستەکانمان دەبێت تاوەکو لەگەڵمانبن بۆ پێشخستنی ھەموو کایەکانی ژیان".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

وەرزی هەموو جۆرەکانی ئەنفال

لەلایەن د.شیلان فەتحی


News

بڕوانامەی بریقەدار و دەستە خەمساردەکان

لەلایەن دێرین جەمال


News

جۆرەکانی بایۆلۆژی

لەلایەن نەرمین عوسمان