کوردستانی
سبه‌ینێ پرۆسه‌ی ده‌نگدانی ئه‌زمونی هاوشێوه‌ی رۆژی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ده‌درێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بڕیارە سبەینێ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربخۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عیراق له سه‌رجه‌م پارێزگاكاندا پرۆسه‌ی هاوشێوه‌ی ده‌نگدان به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌زمونی تاقیبكاته‌وه و پرۆسه‌كه هاوشێوه‌ی رۆژی ده‌نگدانه.
بڕیارە سبەینێ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربخۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عیراق له سه‌رجه‌م پارێزگاكاندا پرۆسه‌ی هاوشێوه‌ی ده‌نگدان به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌زمونی تاقیبكاته‌وه و پرۆسه‌كه هاوشێوه‌ی رۆژی ده‌نگدانه.
لە راگەیەندراوێکدا كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربخۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عیراق ئاماژەی بەوەکردووە "كه وه‌ك ئامادەکاریی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و تاقیکردنەوە و دڵنیابوونەوە لەئامێرەکانی دەنگدان، سبەینێ چوارشەممە 2021/9/22 کاتژمێر 10:30ی بەیانی ئۆفیسی هەڵبژاردنی سەرجەم پارێزگاکانی عیراق لەرێگای ناوەندەکانی تۆمارکردنەوە پرۆسەی سێهەمی هاوشێوەی دەنگدان (محاكاه عملیه الاقتراع) ئەنجامدەدەن".
ئەوەشی خستووتەڕوو "له‌و پرۆسه ئه‌زمونییه‌دا دەزگاکانی راگه‌یاندن تەنها رووماڵی پرۆسەکە بکەن و زانیارییەکان وەربگرن، به‌ڵام لێدوانی رۆژنامەوانی تێدا نادرێت و تیایدا وەک رۆژی دەنگدان کارمەندانی ناوەندەکانی تۆمارکردن و کارمەندانی رۆژی دەنگدان لەسەر کاغەزی تایبەت بەم جۆرە دەنگدانە دەنگ دەدەن و ئەنجامی دەنگدانەکەش راستەوخۆ دەگوێزرێتەوە بۆ ئۆفیسی نیشتمانی لەبەغداد".
له‌لای خۆیه‌وه ئۆفیسی هەڵبژاردنەکانی سلێمانی بانگهێشتی دەزگاکانی راگەیاندن دەکات کە ئامادەبن لەم ناوەندانەی لای خوارەوە بەمەبەستی رووماڵکردنی پرۆسەکە.
ناو و شوێنی ناوەندەکان:
- قوتابخانەی دڵداری بنەڕەتی/ شەقامی شەست مەتری، بەرامبەر هۆتێل تایتانیک.
- ناوەندی تووی مەلیکی کچان/ تووی مەلیک ـ نزیک چێشتخانەی وەستا حسن.
- قوتابخانەی سەرکەوتنی بنەڕەتی/ شەهیدانی سەرچنار ـ گردە بڕاوەکە.
ر. ر
ر. ر
بیروڕا



