کوردستانی
هەولێر؛ بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە کەسێک کوژرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، چوار تۆمەتباریان بەتۆمەتی کوشتنی هاوڵاتییەک لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتیی لە ناحیەی کەسنەزان دەستگیرکردووە.
ئەمڕۆ سێشەممە هۆگر عەزیز، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نووسیوییەتی "ئەمڕۆ کاتژمێر چواری بەرەبەیان، لە ناحیەی کەسنەزان رووداوێکی کوشتن روویدا، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد، لە لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کەوا کەسێک بەناوی (ئالان ئەحمەد عبدوڵڵا) لەناو ئۆتۆمبێلەکەی کوژراوە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی".

ئاماژەی بەوەشكرد "تیمەکانی پۆلیس دوای وەرگرتنی زانیاری و لە رێگەی کامێرای چاودێری توانرا بکەری سەرەکی تاوانەکە بەناوی (خ، ص، ح) دەستگیر بکرێ، هەروەها سێ کەسی دیکەش بەناوەکانی (د،خ،ص) و (م، هـ، م) و (هـ، ن، ع) دەستگیر کران کە بەشدار بوونە لە تاوانەکە"
ئەوەشی خستووتەڕوو "پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە رێکخرا و رەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کرا، بڕیاریدا بەبەند کردنی تۆمەتباران بەپێی ماددە (406) لە یاسای سزادان".
ر. ر

بیروڕا