کوردستانی
لە پێناو دابەزاندنی نرخەکانیان باج لەسەر هاوردەکردنی پێنج بەرهەمی کشتوکاڵی هەڵدەگیرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بە هۆی کەمبوونەی بڕەکانیان لە بازاڕ و بەرزبوونەوەی نرخەکانیان وەزارەتی کوشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا باج لە سەر هاوردەکردنی پێنج بەرهەمی کستوکاڵی هەڵبگرن.
ئەمڕۆ سێشەممە 21ی ئەیلولی 2021 بێگەر تاڵەبانی, وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "لەپێناو چاودێری وکۆنترۆڵکردنی نرخ و بەرژەوەندی گشتیی هاوڵاتییان و خاوەن کارەکان بڕیارماندا بە هەڵگرتنی باج لەسەر هاوردەکردنی بەرهەمەکانی (خەیار، تەماتە، باینجان، بامیە و بیبەر)".
ئەوەشی خستووتەڕوو "دوای بەدواداچوونیان بە هۆی کەمبوونەوە و بەرزبوونەوەی نرخی ئەو بەرهەمانە، بڕیاریان داوە بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنی نرخەکانیان لەسەرەتای مانگی داهاتووەوە باج لە سەر هاوردەکردنیان هەڵبگیرێت، وتیشی، وێنەیەکی بڕیارەکەیان ئاراستەی وەزارەتی دارایی و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گومرک کردووە".
ئەوە لەکاتێکدایە ساڵانە و لەگەڵ پێگەیشتنی بەرهەمی کشتوکاڵی ناوخۆ، باج دەخرێتە سەر ئەو بەرهەمانە، یان هاوردەکردنی بەشێکیان قەدەغە دەکرێت، ئەمەش لە پێناو پاڵپشتی کردنی بەروبومی ناوخۆ و ساغکردنەوەیان.
ر. ر

بیروڕا