کوردستانی

لەم شارە باندێک بە تۆمەتی چەتەیی و رێگریکردن دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەم شارە باندێک بە تۆمەتی چەتەیی و رێگریکردن دەستگیرکران
مەودا میدیا-

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک دەستگیرکردنی باندێکی راگەیاند، کە چەتەیی و رێگرییاندەکرد و  كە لەڕێگەی هەڕەشەكردنەوە پارەیان لە خەڵك وەرگرتبوو.

ئەمڕۆ سێشەممە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوك راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتوو باندێکیان دەستگیرکردووە كە لە پێنج كەس پێكهاتبوون، لە گەڕەكی حوڕییەی کەرکوک ماوەیەك بوو لەژێر زەبری هەڕەشەدا پارەیان لە هاوڵاتییان وەردەگرت".

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، دوای كۆكردنەوەی زانیاریی ورد، هێزێكی هاوبەشی هەواڵگری و هێزە ئەمنییەكان، بەهاوكاریی پۆلیس شارەكە، هەر پێنج تۆمەتبارەكەیان دەستگیركردووە و دانیان بە تاوانەكانیاندا ناوە.

باسی لەوەشکردووە، جگە لە وەرگرتنی پارە لە هاوڵاتییان لە رێگەی هەڕەشەلێكردنیانەوە، تەقەشیان بەسەر ماڵاندا كردووە بەمەبەستی ترساندنیان.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

وەرزی هەموو جۆرەکانی ئەنفال

لەلایەن د.شیلان فەتحی


News

بڕوانامەی بریقەدار و دەستە خەمساردەکان

لەلایەن دێرین جەمال


News

جۆرەکانی بایۆلۆژی

لەلایەن نەرمین عوسمان