کوردستانی

شەڕ لە نێوان خاوەن خانووە زیادەڕۆکانی گوندی تووەسپی و هێزەئەمنییەکان روویدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەڕ لە نێوان خاوەن خانووە زیادەڕۆکانی گوندی تووەسپی و هێزەئەمنییەکان روویدا
مەودا میدیا-

ئەمشەو لە گوندی تووەسپی شاری سلێمانی بەهۆی رێگریکرد لە دروستکردن و تێکدانی خانوی زیادەڕۆ شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزە ئەمنییەکانی شاری سلێمانی و هاوڵاتییانی ئەو گوندەدا دروستبوو، بە پێی زانیارییەکان لە بریندار هەیە.

بە پێی زانیارییەکانی مەودا میدیا ئەمشەو هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی بۆ تێکدانی چەند خانوویەکی زیادەڕۆ روویان لە گوندی تووەسپی کردووە و خاوەنی ئەو خانووانەش رووبەڕووی هێزە ئەمنییەکان بوونەتەوە و رێگرییان لە تێکدانی خانوەکانییان کردووە کە بە زیادەڕۆ دروستیان کردووە، لەئەنجامدا شەڕەتەقە لە نێوانیان روویداوە و چەند کەسێک برینداربوون، لەناو بریندارەکان کارمەندی هێزە ئەمنییەکان و هاوڵاتییانیش هەیە.

ئیسماعیل ئەحمەد، یەکێکە لە دانیشتوانی گوندی تووەسپی و بە مەودا میدیای راگەیاند "لەبەشی سەرەوەی گوندەکەیان شەڕ و پێکدادان لە نێوان خاوەن خانووە زیادەڕۆکان و هێزە ئەمنییەکان دروستبووە لەسەر تێکدانی ئەو خانووانەی بە زیادەڕۆ دروستکراون".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە ئەنجامی شەڕەکە چەند هاوڵاتییەک برینداربوون و لە هێزە ئەمنییەکانیش بریندار هەیە".

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

وەرزی هەموو جۆرەکانی ئەنفال

لەلایەن د.شیلان فەتحی


News

بڕوانامەی بریقەدار و دەستە خەمساردەکان

لەلایەن دێرین جەمال


News

جۆرەکانی بایۆلۆژی

لەلایەن نەرمین عوسمان