عیراقی

ئه‌مریكا ئیدانه‌ی توند و تیژییه‌كانی نه‌جه‌ف ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌مریكا ئیدانه‌ی توند و تیژییه‌كانی نه‌جه‌ف ده‌كات
مه‌ودا میدیا-

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئیدانه‌ی توند و تیژییه‌كانی نه‌جه‌ف ده‌كات و ده‌ڵێت پێویسته‌ رێگا به‌ خۆپیشانده‌ران بدرێت به‌ شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه‌ داوای پێكهێنانی حكومه‌تێكی دوور له‌ ئێران بكه‌ن.

مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ تویتێكدا نووسیویه‌تی "توند و تیژییه‌كانی نه‌جه‌ف به‌ توندی ئیدانه‌ ده‌كه‌ین، پێویسته‌ رێگه‌ به‌ خۆپیشانده‌ران بدرێت به‌ ئازادانه‌ و دوور له‌ توند و تیژی و كوشتن خۆپیشاندانی خۆیان بكه‌ن و داوای پێكهێنانی حكومه‌تێك بكه‌ن كه‌ دووربێت له‌ هه‌ژموونی ئێران".

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا داوای له‌ حكومه‌تی عیراق كردووه‌ ئه‌وانه‌ی ده‌ستییان له‌ توند و تیژی و كوشتنی خۆپیشانده‌راندا هه‌یه‌ رووبه‌ڕووی دادگا بكرێنه‌وه‌.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

پیسبوون بە دەنگ (ژاوەژاو)

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

هەڵوەستەیەک لە هەڵوێستی ژنێک

لەلایەن هاودین مەحمود


News

ژنی کورد لەنێوان 8ی مارسی دوێنێ و ئەمڕۆدا

لەلایەن دێرین جەمال