کوردستانی
هاوبەشانی کارەبا لەم ناوچانە ئاگادار دەکرێنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرجەم ھاوبەشانی کارەبا لە قەزای دوکانی سەر بە پارێزگای سلێمانی ئاگاداردەکەتەوە کە لەکاتی بوونی هەرکێشەیەک لە پێوەری زیرەک پەیوەندی بە (call centre) ھێڵی گەرمی (24) کاتژمێری بکەن.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "بۆ سەرجەم ھاوبەشانی کارەبا لە قەزای دوکان، لەکاتی ھەبوونی کێشە لە پێوەری زیرەک دەتوانن پەیوەندی بە (call centre) ھێڵی گەرمی (24) کاتژمێری بکەن کە لە رۆژی سێشەممە (2021/9/21) بۆ خزمەتی بەشداربووانی کارەبا کەوتە کار".
ئاماژە بەوەشکراوە "دانیشتوانی ناحیەکانی بازیان، بەردە قارەمان، پیرەمەگرون، سورداش، بنگرد، خدران، خەلەکان و سەنتەری قەزای دوکان دەتوانن لە کاتی کوژانەوەی پێوەرە زیرەکەکانیان پەیوەندی بەم دوو ژمارەیە بکەن:
07738313112
07738313133
ئەوەشخراوەتەڕوو "بەر لە پەیوەندیکردن، ژمارەی سەر سندووقی سەر ستوونی کارەبای بەر دەرگای ماڵتان لەلای خۆتان تۆمار بکەن و بیدەن بە وەرگری هێڵی گەرم".
س.س

بیروڕا