کوردستانی
پێنج کەس بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی پێنج تۆمەتباری راگەیاند بە تۆمەتی دزینی کەلوپەلی ئۆتۆمبێل، لەکاتی لێکۆڵینەوەدا دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی پێنج تۆمەتباری راگەیاند بە تۆمەتی دزینی کەلوپەلی ئۆتۆمبێل، لەکاتی لێکۆڵینەوەدا دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە.
لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسدا هاتووە "پاش ئەوەی ژمارەیەک ھاوڵاتی لەبەشی پۆلیسی چەمچەماڵ سکاڵایان تۆمارکرد کە لەناوچەی پیشەسازی و چەند شوێنێکی دیکە کەلوپەلی ئۆتۆمبێلیان لێ دزراوە، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەو بەدواداچونەکانیان دەستپێکرد بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتباران".
ئاماژە بەوەشکراوە "دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا شەوی ڕابردوو پێنج تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەھێشتنی تاوانی چەمچەماڵەوە دەستگیربکرێن، ھەریەک لە تۆمەتباران (أ، ط، ن - م، ر، ع - ب، ع، غ - س، ف، و - أ، ر، ع) لەبەردەم بەڕێز دادوەردا دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوەو لەئێستادا بەپێی مادەی 443 لە یاسای سزادان راگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن".
س.س
س.س
بیروڕا



