کوردستانی

رووداوێکی هاتوچۆ قوربانی لێکەوتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


رووداوێکی هاتوچۆ قوربانی لێکەوتەوە
مەودا میدیا-

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە پارێزگای هەولێر لەسەر رێگەی بنەسڵاوە - دارەتوو لە ئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو کە هەردووکیان شۆفێری ئۆتۆمبێلەکان بوون.

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 22ی ئەیلولی 2021 لەسەر رێگەی بنەسڵاوە - دارەتوو کە رێگەیەکی تاکسایدی بەرتەسکە پێکدادانی رووبەڕوو روویدا لەنێوان دوو ئۆتوۆمبێل لە جۆرەکانی پیکاب دێر و کیای بارهەڵگری بچوک، لە ئەنجامدا شۆفێری پیکابەکە گیانی لەدەستدا و شۆفێری کیاکەش برینداربوو".

ئاماژەی بەوەشکرد "زیانێکی مادی زۆریش کەوتووەتەوە، لە لێکۆڵینەوەش شوفێری کیا بەلایەنی خەتابار دانرا،چونکە لەڕێڕەوی خۆی لایدابوو چووبووە رێڕەوی بەرانبەر، کەواتە بۆ هەمیشە لە شەقامە تاکسایدەکان لەرێڕەوی خۆتان بڕۆن و هەوڵی تێپەڕاندن مەدەن، ئەگەر بەرچاوتان روون نەبوو".

س.س
Qaiwan
Qaiwan