کوردستانی
مژدەیەکی خۆش بۆ هاوڵاتییانی شاری سلێمانی
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
لێپرسراوى کاروبارى وزە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەباى سلێمانى ئاشکراى دەکات داهاتی کارەبا ئەم ساڵ تا کۆتایی مانگی هەشت بە بەرانبەر بە هەمان ماوەى رابردوو زیادیکردووە و پشکى (قیست)ى قەرزى کارەباش تا 12 پشک بەردەوامە.
پشتکێو نەجم، لێپرسراوى بەشی کاروباری وزە لە بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى کارەباى سلێمانى رایگەیاند "وەک هاوکارییەک بۆ هاوڵاتییان و هاوبەشانى کارەبا هەرکەسێک بیەوێت پارەى کارەبایان قەرزى کارەبا بدات بۆى دەکرێت بە 12 پشک (قیست)".
لێپرسراوى بەشی کاروباری وزە روونیکردووە "بەشێک لە کارگە گەورەکانی سنوورى پارێزگاى سلێمانى پارەیان داوە، بەڵام بەهۆی تەواو نەبوونی مامەڵەکانیان بڕی پارەکانیان بۆ ناو داهاتی ئەو هەشت مانگە نەهاتووە و لە داهاتی مانگەکانی دوای هەشت دەردەکەێت".
س.س

بیروڕا