کوردستانی
کێشەی زیادەڕۆیی لە گوندێکی سنووری پارێزگای سلێمانی چارەسەر دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
کێشەی گوندی تووە سپی چارەسەر دەکرێت و قایمقامی سلێمانیش رایدەگەیەنێت جێگری سەرۆکی حکومەت ھاتووەتە سەر ھێڵ و لە رێگەی دروستکردنی شارەوانییەک کێشەی زیادەڕۆیی لەو سنوورە لە ئایندەدا چارەسەر دەکرێت.
به ئامانجی چارهسهری كێشهی دانیشتووانی گوندی تووەسپی، ئەمڕۆ چوارشەممە 22.9.2021 ئاوات محەمەد، قایمقامی سلێمانی پێشوازی کرد له نوێنهری دانیشتوانی گوندی تووه سپی و رایگهیاند "جێگری سهرۆكی حکومەت ھاتووەتە سەر ھێڵ و له ههوڵی چارهسهركردنی كێشهكهدان بەشێوەی یاسایی".
لە بارەی کێشەی ئەو گوندە کە شەوی رابردوو بەھۆی دروستکردنی چەند خانوویەکی زیارەڕۆیی رووداوێکی نەخوازراو روویدا ئاوات محەمەد بە ئامادهبونی بهڕێوهبهری ناحیهی بهكرهجۆ و بهشی یاسایی قایمقامیهتی سلێمانی رایگەیاند "پێشتر ھەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی زیادەڕۆیی ئەو گوندەیان داوە و لە رێگەی دروستکردنی شارەوانییەک و جیاکردنەوەی سنووری گوندەکە، بەڵام دانیشتووانی گوندەکە چاوەڕێی ئەو ھەوڵانەیان نەکردووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان بەشێوەیەکی یاسایی".
قائیمقامی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد "لهسهر فهرمانی قوباد تاڵهبانی، جێگری سهرۆكی حکومەت ھەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی گوندی تووەسپی دراوە و لیژنەیەک بۆ ئەو مەبەستە پێکھێنراوە و لە ئایندەیەکی نزیکداو لە رێگەی دروستکردنی شارەوانییەک تایبەت بەو سنوورە کێشەی زیادەڕۆیی بەشێوەی یاسایی چارەسەر دەکرێت، داواشی لە دانیشتووانی گوندەکە کرد ھاوکاریاننبن بۆ ئەوەی کێشەکانیان بەیەکجاری و لە رێگەی دامەزراوەکانی حکومەتەوە چارەسەر بکرێت".
شەوی رابردوو لەکاتی رێگریکردن لە دروستکردنی چەند کۆگا و خانوویەکی تازە دروستکراو لەلایەن پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە گوندی تووە سپی گرژی و ئالۆزی دروست بوو، لە ئەنجامدا عەمیدێکی پۆلیسی دارستان و شەش کارمەندی دیکە برینداربوون.
س.س

بیروڕا