کوردستانی

رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان: بەهۆی شەڕ و پێکدادانەکان نێوان پەکەکە و سوپای تورکیا زیاتر لە 800 گوند چۆڵکراون

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان: بەهۆی شەڕ و پێکدادانەکان نێوان پەکەکە و سوپای تورکیا زیاتر لە 800 گوند چۆڵکراون
مەودا میدیا- 

رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت شەڕ و پێکدادان و بۆردوومانەکانی سەر سنوور بووەتە هۆی ئاوارەبوونی سەدان هاوڵاتی و زیان گەیاندن بە گیان و موڵک و ماڵیان، ئاماژەی بەوەشکرد ئەم هێرشانە مەترسی دەخەنە سەر گیانی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان.

دیندار زێباری، رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند "هێرش و بەرەنگارییەکان بونەتە هۆی ئەوەی کە دانیشتوانی ئەم ناوچانە بە کۆمەڵ ئاوارەبن و هەروەها بوەتە هۆی ناجێگیری بەردەوام، لە نێوان مانگی 1 بۆ 8ی ساڵی 2021دا، 165 هێرشی ئاسمانی، 274 گولە تۆپ، و شەش هێرشی سەرزەمینی ئەنجامدراون".

ئاماژەی بەوەشکردوە "بۆردوومانەکان ناوچەکانی پێنجوێن، چوارتا، هەوارە کۆنی سەربە پارێزگای سلێمانی، شنگال، ئەسکبلان، شیلانی، کلکا نسارا، کلکا ئیسلام، کشانی، هروری، کورزار، دشیش، سکیر، ئاورا، باپیری، هرور، خامتیر، کەلها شابانی، لیفانی، دیری، هفشن، بیدهوهی، بونکستای سەر بە پارێزگای دهۆکی کردووەتە ئامانج".

دیندار زێباری باسی لەوەشکردووە "لە رێگەی هێرشی ئاسمانی و گولەتۆپ گوندەکانی نزیک ناوچەی سیدەکانی سەر بە پارێزگای هەولێر بۆردومان کراوە، لەگەڵ ئەوەش، گولەتۆپ گوندەکانی نزیک ناوچەکانی باتووفە، کانی ماسی، درکاری سەر بە پارێزگای دهۆکی لە سەرەتایی مانگی ئەیلولی 2021 دا تۆپباران کرد".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "ئەم هێرشانە مەترسی دەخەنە سەر گیانی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان، زیان دەگەیەنن بە موڵک و ماڵ و زەوی و زاری جوتیاران و بینا و خانوەکان وێران دەکەن، و زیان دەگەیەنن بە دارستانەکان، سەرەڕای ئەمەش، چەندین دانیشتووی گوند نشینەکان ئاوارەبوونە بەهۆی ئەم بۆردوومانانە و چەندین هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و دەیانی تر بوونەتە قوربانی، سەرباری ئەمەش، بەهۆی شەڕ و پێکدادانەکان نێوان پەکەکە و سوپای تورکیا زیاتر لە 800 گوند چۆڵکراون و بێ خزمەتگوزاری ماونەتەوە".

هەروەها وتیشی"داوا دەکەین  کە کۆتایی بە گرژی و ئاڵۆزیەکان لە ناوچە سنورییەکان بهێندرێت، هەروەها، داوا لە وڵاتانی دراوسێ دەکەین کە ڕەچاوی بارودۆخی هاوڵاتیان لە ناوچەکانی سەر سنوور بکەن کە ئێستا رووبەڕووی بۆردوومانەکان بوونەتەوە و ناچارن ماڵەکانیان جێبهێڵن و دەست لە موڵک و ماڵەکانیان هەڵبگرن".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

وەرزی هەموو جۆرەکانی ئەنفال

لەلایەن د.شیلان فەتحی


News

بڕوانامەی بریقەدار و دەستە خەمساردەکان

لەلایەن دێرین جەمال


News

جۆرەکانی بایۆلۆژی

لەلایەن نەرمین عوسمان