کوردستانی
دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر وەزیری کشتوکاڵ بڕیارێکی خۆی هەڵوەشاندەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی خۆی هەڵوەشاناندەوە کە تێیدا بڕیاری دابوو لە پێناو هارزانکردنی نرخی بەرهەمی خه‌یار، ته‌ماته، باینجان، بامیه و بیبه‌ر باج لەسەر هاوردەکردنی ئەو بەرهەمانە هەڵبگیرێت.
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویكرده‌وه، له‌پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و له‌به‌رچاوگرتنی و ناڕه‌زایی جوتیاران و به‌بازاڕكردنی به‌رهه‌می سه‌وزه‌ی ناوخۆ به‌تایبه‌ت ته‌ماته و خه‌یار، له‌سه‌ر فه‌رمانی بێگه‌رد تاڵه‌بانی، وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هەرێمی کوردستان دڵنیایی ده‌ده‌ینه جوتیاران پێداچونه‌وه به بڕیاری نوسراوی پێشومان سه‌باره‌ت به ھه‌ڵگرتنی باج له‌سه‌ر به‌ربومی خه‌یار، ته‌ماته، باینجان، بامیه و بیبه‌ر ده‌كرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە "وه‌ك پاڵپشتییه‌كی به‌ربوومی ناوخۆیی، كار به‌نوسراومان ژماره (6764) كه له 21ی ئه‌یلولی 2021 ده‌رچوه ناكرێت".
بە پێی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، كه 21ی ئه‌یلولی 2021 بڵاوكراوه‌ته‌وه تێیدا هاتووه، دوابه‌دوای به‌دواداچون بۆ بازاڕه‌كانی عه‌لوه‌ی سه‌وزه و مێوه له هه‌رێمی كوردستان و به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌رهه‌مه‌كانی ( خه‌یار، ته‌ماته، باینجان، بامیه و بیبه‌ر ) به‌مه‌به‌ستی كۆنترۆڵكردنی نرخی ئه‌و به‌رهه‌مانه وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، بڕیاریدا به‌هه‌ڵگرتنی باج له‌سه‌ر هاورده‌كردنی به‌رهه‌مه‌كانی (خه‌یار، ته‌ماته، باینجان، بامیه و بیبه‌ر) له رۆژی یەکی تشرینی یه‌كه‌می 2021ه‌وه.
ر. ر
ر. ر
بیروڕا