کوردستانی

دهۆک؛ لە رووداوێکی هاتوچۆدا حەوت کەس گیانیان لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


دهۆک؛ لە رووداوێکی هاتوچۆدا حەوت کەس گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا-

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دهۆک رایگەیاند، سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ رووداوێکی سەختی هاتوچۆ لە سنوری دهۆک روویدا و لە ئەنجامدا حەوت کەس لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستدا. 

 ئازاد تەها، وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆى دهۆک بە مەودا میدیای رایگەیاند "رووداوەکە کاتژمێر (4:45) ى ئێوارە روویداوە لەنزیک گوندى ( گردەپان ) لەسەر رێگەى بەردەرەش - کەڵەک لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلى جۆرى ئۆپترا و مارسیدسدا بووە، بە هۆیەوە شەش کەس گیانیان لەدەستداوە و کەسێکیش برینداربووە، بەڵام ئەویش دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانیلەدەستداوە".  

شارەزایانی بواری هاتوچۆ هۆکاری زۆربوونی رووداوەکانی هاتوچۆ دەگێڕنەوە بۆ تیژڕەوی شۆفێران و پابەندنەبوونیان بە رێنماییەکانی هاتوچۆ و خراپی رێگەوبانەکان.
ر. ر
 






Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

وەرزی هەموو جۆرەکانی ئەنفال

لەلایەن د.شیلان فەتحی


News

بڕوانامەی بریقەدار و دەستە خەمساردەکان

لەلایەن دێرین جەمال


News

جۆرەکانی بایۆلۆژی

لەلایەن نەرمین عوسمان