کوردستانی
بانگەشەی هەڵبژاردن لە سەلاحەدین چۆن بەڕێوەدەچێت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
تادێت لە رۆژی دیاریکراوی هەڵبژاردن نزیکدەبینەوە و لایەنەکانیش بە هەموو توانایانەوە هەوڵدەدەن زۆرترین کورسی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆخۆیان ببەن، لە ناوچە کێشە لەسەرەکانیش لایەنە کوردییەکان لە کێبڕکێدان بۆ بردنەوەی کورسییەکانی ئەو پارێزگایانە، کاندیدێکی هاوپەیمانیی کوردستان لە سەلاحەدین رایگەیاند "بەجۆش خرۆشێکی زۆرەوە خەریکی بانگەشەین و بەوهیوایەن کورسییەک لە بازنەی دووی پارێزگاکە ببەینەوە".
ئەمڕۆ چوارشەممە 22ی ئەیلولی 2021 مەلا کەریم شکور، کاندیدی هاوپەیمانیی کوردستان لە بازنەی دووی سەلاحەدین سەبارەت بە بەڕێوەچونی پڕۆسەی بانگەشی هەڵبژاردن لە پارێزگاکە بە مەودا میدیای راگەیاند "پرۆسەکە بەشێوەیەکی دیموکراسییانە و جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە بەڕێوەدەچێت و بەهیوای بردنەوەی کورسییەکی بازنەی دووی سەلاحەدینین".
سەبارەت بەوەی ئایا هیچ رێگرییەک لە لایەن لایەنەکانی ئەو پارێزگایە دروست دەکرێت بۆ کاندیدانی هاوپەیمانی کوردستان رایگەیاند " تا ئەم ساتە هیچ رێگرییەک بۆ کاندیدانی هاوپەیمانی کوردستان دروست نەکراوە و بەڵکو بەشێوەیەکی هێمنانە و دیموکراسیانە پرۆسەی بانگەشە بەڕێوەدەچێت و تەنانەت بۆ بانگەشە دەچینە ناوچەکانی بەلەد و دوجەیل کە زۆرینەی دانیشتوانەکەی عەرەبن".
بڕیارە هەڵبژاردنی پێشوەختە لە 10 تشرینی یەكەمی 2021 بۆ خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەڕێوەبچێت. ئەم هەڵبژاردنە بەگوێرەی یاسای ژمارە 9 ی ساڵی 2020 ئەنجام دەدرێت كە 18 پارێزگای عیراقی دابەشكردووە بۆ 83 بازنە.
ر. ر

بیروڕا