کوردستانی

بافڵ تاڵەبانی: رێگەنادرێت کەس بەناوی پێشمەرگەوە دەستدرێژی بکاتە سەر موڵکی گشتی

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ تاڵەبانی: رێگەنادرێت کەس بەناوی پێشمەرگەوە دەستدرێژی بکاتە سەر موڵکی گشتی
مەودا میدیا-

هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان  رایگەیاند، لەمەودوا رێگەنادرێت هیچ کەسێک بەناوی پیرۆزی پێشمەرگەوە دەستدرێژی بکاتە سەر موڵکی گشتی و یاساشکێنی بکات.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 22ی ئەیلوولی 2021 بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە قەڵاچوالان بە ئامادەبوونی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان؛ مستەفا چاوڕەش، فەرماندەی هێزەکانی 70؛ مەحمود سەنگاوی، سەرپەرشتیاری ھێزەکانی 70؛ عەبدوڵڵا کانی بەردی، لێپرسراوی مەڵبەندی رێکخستنی پێشمەرگە؛ ھیوا عەبدوڵڵا، لێپرسراوی میحوەری چواری کەرکووکی ھێزی پێشمەرگە و ئامرلیواکانی ھێزی پێشمەرگە کۆبووەوە.
 
لە کۆبوونەوەکەدا هاوسەرۆکەکەی یەکێتی باسی لە گرنگی و رۆڵی فەرماندەکانی پێشمەرگە کرد و رایگەیاند "لە هەوڵەکانمان بەردەوامین بۆ پێداچوونەوە و رێکخستنەوەی یەکەکان و بەرەوپێشچوونی توانا سەربازییەکان، خزمەتکردنی هێزەکانی پێشمەرگە و دابینکردنی ژیانێکی شایستە بە ئەرکی خۆمان دەزانین و لە داهاتووشدا گۆڕانکارییەکان دەبینن. لەو چوارچێوەیەشدا وەرگرتنی ئابوونەی حیزبی لەناو هێزەکانی پێشمەرگە قەدەخە کرا، وتیشی، دەبێت ھێزی پێشمەرگە وەکو ھەمیشە سەرمەشقی گۆڕانکاری بن و پارێزەری جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگە بن".
 
ئەوەشی خستەڕوو "لەمەودوا رێگەنادرێت هیچ کەسێک بەناوی پیرۆزی پێشمەرگەوە دەستدرێژی بکاتە سەر موڵکی گشتی و یاساشکێنی بکات. ھەرکەسێکیش لە هەر پلە و بەرپرسیارێتییەکدا بێت بە تووندترین شێوە رووبەڕووی دەبینەوە و راپێچی بەردەم دادگەی دەکەین؛ کە دڵنیام ھێزی پیرۆزی پێشمەرگە وەکو ھەمیشە پشتیوانی سەرخستنی ئەم پرۆسە نیشتمانییە دەبێت".
 
سەبارەت بە رێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە باسی لەوەکرد "یەکێتی پەرۆشی دروستکردنی هێزێکی نیشتمانییە کە بەرگری لە خاکی کوردستان و بەرژەوەندییە باڵاکانی بکات. بە پشتیوانیی هاوپەیمانان و دۆستەکانمان ئەم پرۆسە نیشتمانییە جێبەجێ دەکەین و هێزی پێشمەرگە دەکەینە هێزێکی پڕچەک و پۆڵایین، بە شێوەیەک لە ئاست ئاڵنگارییەکان بێت و پارێزەری سەقامگیری و ئاسایشی هەرێمی کوردستان بێت".
 
ر. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

وەرزی هەموو جۆرەکانی ئەنفال

لەلایەن د.شیلان فەتحی


News

بڕوانامەی بریقەدار و دەستە خەمساردەکان

لەلایەن دێرین جەمال


News

جۆرەکانی بایۆلۆژی

لەلایەن نەرمین عوسمان