کوردستانی

وەزارەتێکی هەرێمی کوردستان هەلی دامەزراندن رادەگەیەنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتێکی هەرێمی کوردستان هەلی دامەزراندن رادەگەیەنێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی سلێمانی رایگەیاند، وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان رەزامەندی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی بۆ دامەزراندنی چەند کەسێک بەشێوەی گرێبەست وەرگرتووە.  

ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی سلێمانی راگەیەنداروێکی بڵاویکردووە کە وێنەیەکی دەست مەودا میدیا کەوتووە تێیدا هاتووە "وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتیی رەزامەندی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانی بۆ دامەزراندنی بەشێوەی گرێبەست بۆ شەش  چاودێرو یەك كارگوزار بەشێوەی گرێبەستی ساڵانە وەرگرتووە"

ئاماژەی بەوەشكردووە "هەر کەسێک ئارەزوومەندە ، پێویستە سیڤی پێشکەش بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی سلێمانی، بەڕێوەبەرێتی کارگێڕیمان بکات، لە سبەینێ رۆژی پێنجشەممە بەرواری 23ی ئەیلولی2021 وە تاکو بەرواری پێنجشەممە  30ی ئەیلولی2021 کە کۆتا رۆژ دەبێت بۆ وەرگرتنی سیڤیەکانتان".  
  
ئەوەشی خستووتەڕوو "ئەو کەسانەی ئارەزومەندن پێویستە دانیشتووی سنوری تاسلوجە و دەوروبەری بن، چونكە ئەو فەرمانگەیەی تێیدا دادەمەزرێن لە ناو تاسلۆجەدایە و پێویستە ئەو کەسانەی سیڤی پێشکەش دەکەن رۆژی یەک شەممە لە بەرواری ،سێی تشرینی یەکەمی 2021 کاتژمێر ( 9 ) لە بەڕێوەبەرایەتyی گشتییمان ئامادەبێت، بەمەبەستی چاوپێکەوتن وهەڵسەنگاندنیان لە رێگەی لیژنەیەکی باڵای وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتییەوە".  
  
ر. ر



Qaiwan
Qaiwan