تەندروستی

بزانە چی بەسەر جەستەدادێت کاتێک خواردنی گۆشتی سور کەمدەکەیتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بزانە چی بەسەر جەستەدادێت کاتێک خواردنی گۆشتی سور کەمدەکەیتەوە
مەودا میدیا-

گرنگیدان بە سیستمی خۆراکی ھاوسەنگ و ھەمەجۆر یارمەتیدەر دەبێت لە پاراستنی تەندروستیی جەستە، چونکە ھەموو ڤیتامین و کانزاکان وەردەگرێت، ھەر بۆیە دەستبەرداربوون لە شێوازی نانخواردن لەوانەش کەمکردنەوەی  بڕی خواردنی گۆشتی سور گۆڕانکاریی بەسەر جەستەدا دەھێنێت.
 
ماڵپەڕی بۆڵدسکای ھیندی لە بابەتێکی تەندروستیدا ئاماژەی بەو گۆرانکارییانە کردووە کە بەسەر جەستەدا دێت کاتێک خواردنی بڕی گۆشتیی سور کەمدەکەیتەوە، ئەوانیش:

یەکەم: ترشەڵۆکی گەدە کەمدەکاتەوە و دڵە کزە ناھێڵێت.

دووەم: کێشی جەستە دادەبەزێت.

سێیەم: گرفتی ریخۆلەکان نامێنێت و بە تەندروستیی دەیانھێڵێتەوە.

چوارەم: مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرەی جۆری دوو کەمدەکاتەوە. 

پێنجەم: رێژەی کۆڵیسترۆڵی زیانبەخش لە جەستەدا کەمدەبێتەوە.

شەشەم: سیستمی بەرگریی جەستە بەھێز دەکات.

حەوتەم: پارێزگاریی لە مانەوەی جەستە و روخسار دەکات بە گەنجی.

ھەشتەم: وزە و چالاکی جەستە زیاد دەبێت.

نۆیەم: مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەبێتەوە.

دەیەم: ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە کەمدەبێتەوە.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب